بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی میدیایی، بە ئاماژە بە دەرکەوتنی بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس، سەرەڕای پاگەندەی دوژمنان بۆ خۆشاردنەوەیان لە پەناگەکان، وتی: لام وایە بۆ هەمووان دەرکەوتووي کە نیزامی ئێمە پەلی قووڵی لە کۆمەڵگادا هەیە و کۆماری ئیسلامی نیزامێک نییە کە بەسترابێتەوە بە تاک یان گرووپێکی تایبەتی.
ناوبراو لەبارەی پەیوەندییەکانی ڕووسیا و چین لەگەڵ ئێران، ڕوونی کردەوە: ڕووسیا و چین هاوبەشانی ستراتژیی ئێمەن و لە ڕابردووشدا هاوکاریی نزیکمان پێکەوە بووي و ئەو هاوکارییانە لەباری سیاسی، ئابووری و تەنانەت سەربایشدا درێژەیان هەیە و هاوکاریی باشمان پێکەوە هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە تاران هاوکاریی سیاسی، ئابووری و تەنانەت سەربازیی لەگەڵ مسکۆ و پێکەن هەیە.
News ID 58895
Your Comment